|
- بۆچی ده‌نووسین؟

سه‌ره‌تا كه ئاده‌میزاد ده‌ستی دایه كشتوكاڵ، هۆكارێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی له جێگه‌یه‌كدا جێگیربێت، یه‌كه‌م جاریش كه بیری له نووسین كرده‌وه له‌سه‌ر دیواری ئه‌شكه‌وت، تاشه‌به‌رد و له‌وحه قوڕینه‌كان بۆ ئه‌وه‌بوو چیرۆكی ڕووداو و به‌سه‌رهاته‌كان و به‌رهه‌می فیكری و ئیبداعی خۆی له له‌ناوچوون بپارێزێت.
كه‌واته ئه‌و ده‌مه ئاده‌میزاد ده‌یزانی بۆچی ده‌ژی و بۆچی ده‌نووسێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئاڵۆزبوونی ژیانی ئاده‌میزاد و سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی سیاسه‌تكردن، وای لێهاتووه هه‌ندێجار نه‌زانێت وه‌ڵامی هه‌ندێ پرسیاری وه‌كو: ئایا بۆچی ده‌نووسێت بداته‌وه، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا مه‌به‌ستی له‌ده‌ستداوه، هه‌ندێجار بۆ ئه‌وه‌یه ناوبانگ په‌یدابكات، هه‌ندێجار بۆ ئه‌وه‌ی ته‌شهیر به‌كه‌سانی تر بكات، زۆرجاریش بۆ بێتاقه‌تی و ته‌نها نووسین بۆ نووسینه. هه‌ندێ دیارده هه‌ن كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه بۆ پرۆسه‌ی نووسین، وه‌كو سیاسه‌ت، زۆرێك له نووسه‌ره‌كان كه پشتیان به حزبه‌كانه‌وه به‌ستووه و خۆیان به لێزانی بواری سیاسه‌تیش ده‌زانن، كه نووسینه‌كانیان ده‌خوێنیته‌وه له‌ڕاستیدا بریتیه له دژایه‌تیكردن و ڕووتكردنه‌وه‌ی ئاوانی تر، زیاتر له‌مه 90%ی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌كانی كوردستانی پێڕه‌ش ده‌كرێته‌وه هیچی تر نییه. نووسه‌ر و ڕۆماننووسی میسری به‌ناوبانگ تۆفیق ئه‌لحه‌كیم له‌باره‌ی نووسینه‌وه زۆر جوان و ساده ده‌ڵێت: "بۆ یه‌ك مه‌به‌ست ده‌نووسم، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هانی خوێنه‌ر بده‌م بیربكاته‌وه"، زۆركه‌س پێیوایه ده‌نووسێت بۆ ئه‌وه‌ی شتێك به خوێنه‌ر بڵێت، له‌كاتێكدا هیچی تازه‌ش ناڵێت. كه‌چی له كوردستان زۆرێك له نووسه‌ران بۆ ئه‌وه ده‌نووسن بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر توشی شۆك بكه‌ن. ئه‌گه‌رچی وای بۆده‌چم نووسین جۆرێك بێت له به‌تاڵكردنه‌وه‌ی هزری قاڵ و قه‌ره‌باڵغمان، ڕه‌نگه هه‌ردوو كرداری به‌ره‌نگاربوونه‌وه و ڕاكردن بێت له‌هه‌مانكاتدا. یان ده‌نووسین بۆ ئه‌وه‌ی عه‌قڵمان به‌تاڵ بكه‌ینه‌وه و لاپه‌ڕه‌كان پڕكه‌ینه‌وه. هه‌ندێجاریش بیرده‌كه‌مه‌وه نووسه‌رێك كه بیر له ئابڕوبردنی كه‌سێك بكاته‌وه له‌ڕێگه‌ی وتارێكیه‌وه هیچ جیاوازیه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه نییه كه فیشه‌ك ده‌خاته‌ناو ده‌مانچه‌یه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تاوانێكی كوشتن ئه‌نجام بدات. ئه‌گرچی پێش هه‌موو ئه‌مانه نووسین ده‌بێت په‌یامێكی هه‌ڵگرتبێت، به‌تایبه‌ت فكری، ئیبداعی، هونه‌ری، زانستی، سیاسی یان دینی، په‌روه‌رده‌یی، فه‌لسه‌فی، فه‌رهه‌نگی، كلتووری و ئه‌خڵاقی.. هتد، به‌ڵام به‌شی زۆری نووسینه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه مه‌به‌ست لێیان دیار نییه و په‌یام ونه. زۆربه‌ی زۆری نووسینه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر بریتین له كاردانه‌وه له‌به‌رده‌م هه‌ڵوێستێكی ئه‌وی تردا، ژان بۆل سارته‌ر یه‌كه‌م كه‌س بوو پرسیاری: بۆچی ده‌نووسین؟ی كرد، ده‌یوت: "گرانترین پرسیار ئاسانترینیانه". ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیاره له‌و سوپایه له نووسه‌رانی كوردستان بكه‌ین، ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می ده‌زانێت یان لانیكه‌م دركی به‌وه كردووه كه نووسین ئه‌خڵاق و به‌رپرسیارێتییه پێش ئه‌وه‌ی نمایشی ماسولكه‌كان بێت. به‌داخه‌وه كه مه‌به‌ست له نووسین بووه ته‌نها شكاندنی ئه‌ویتر و ڕووشاندنی هه‌ست و نه‌ستی كه‌سه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نووسینه‌كان به قسه‌ی باق و بریقیش پڕده‌كرێنه‌وه، ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌مجامه‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه وتومه ئێمه میلله‌تێكی نمایشكه‌ر و خیتاباتین كه باس له لێبوورده‌یی و ئازادییه‌كان و سیسته‌می دیموكراسی ده‌كه‌ین كه‌چی هه‌ر به‌ناوی ئه‌و ئازادی و دیموكراسییه درۆیه‌وه ڕێگه به‌خۆمان ده‌ده‌ین یه‌كتر بریندار بكه‌ین و ته‌شهیر به‌یه‌كتر بكه‌ین. كه ئه‌مه‌ش هه‌موو ده‌رگاكانی به‌شارستانیبوونمان لێداده‌خات و پرده‌كانی په‌یوه‌ندی و پێكه‌وه ژیان ده‌شكێنێ و ده‌مانكاته بوونه‌وه‌رێكی دڕنده كه ته‌نها بیر له خواردنی ئه‌وی تر ده‌كاته‌وه.
ئه‌م وتاره رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی 17ی فێبریوه‌ری له ژماره 1161ی رۆژنامه‌ی ئاسۆ بڵاوبۆته‌وه
|